sayinqella

This site attempts to contribute to the mutual respect and understanding between Kurds and Azerbaijani Turks

Saturday, July 19, 2008

له‌ نه‌غه‌ده‌ ناوی‌ كوردی‌ گونده‌كان بۆ ئازه‌ری‌ ده‌گۆڕن





له‌ نه‌غه‌ده‌ ناوی‌ كوردی‌ گونده‌كان بۆ ئازه‌ری‌ ده‌گۆڕن

كوردستان‌و كورد: له‌ ناوچه‌ی‌ نه‌غه‌ده‌ له‌ پیلانێكی‌ نوێ‌دا بۆ به‌ تورك كردنی‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، ئه‌مجاره‌یان ناوی‌ كوردی‌ گونده‌كان بۆ زمانی‌ ئازه‌ری‌ ده‌گۆڕن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانداری‌ نه‌غه‌ده‌وه‌ ده‌ركراوه‌‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌و گوندانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ گونده‌ ئازه‌رییه‌كانه‌وه‌ نزیكن یا چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ئازه‌ری‌ تێدا نیشته‌جێن. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵمان پێ‌گه‌یشتووه‌ كه‌ ناوی‌ گوندی‌ " حه‌وت كانی‌" بۆ " یه‌دی‌ گوێز" گۆڕاوه‌. كه‌ ناوه‌ ئازه‌رییه‌كه‌شی‌ مانای‌ حه‌وت كانی‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌.
جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ میاندواویش كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ به‌ تورك كردنی‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان به‌ پێدانی‌ وام هانی‌ ئازه‌رییه‌كان ده‌ده‌ن كه‌ زه‌وی‌‌و زاری‌ كوردان بكڕن. بڕیاری‌ كرینی‌ زه‌وی‌‌و زاری‌ كوردان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی‌ پایه‌به‌رزی‌ ده‌وڵه‌تی‌ له‌ تارانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه


Source: Kurdistanukurd, Friday 18 July 2008



0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home