sayinqella

This site attempts to contribute to the mutual respect and understanding between Kurds and Azerbaijani Turks

Sunday, March 11, 2007

Is it possible to engage in a dialogue with those who so far showed negative attitudes towrds Kurds and Kurdish Political formations ?!

In a report published in www.kurdistanukurd.com,which is the official
site of Kurdistan Democratic Party(under leadership of Abdulla Hassanzade),
there ia a refrence to a political debate on GUNAZ TV on March 4,with participation of a representitive of afromentioned political party with Ahmad Obali and SaleH Ildirim.
These gentlemen in many occassions have been profoundly negative about Kurds, and many times have spread unfounded news about events in Kurdistan and against the Kurdish political parties.
Unfortunately I have not seen the show myself, but KDP's report is very positive about this debate, I wonder if Obali and Ildirim have changed their views on Kurds or that was a new tactic from their side, bearing in mind the new split inside KDP.
The following is the report in original language (middle-Kurdish)as it is posted in KDP's homepage.
HEJAR

Saturday, March 10 - 21:11:32 UTC


به‌شداریی‌ تێكۆشه‌رانێك له‌ نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كانی‌ ئێران له‌ مێزگردێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌دا

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 4ی‌ مارسی‌ 2007 له‌لایه‌ن گوناز تی‌ڤی‌ كه‌ ته‌له‌فیزیۆنێكی‌ ماهواره‌یی‌یه‌و له‌ شیكاگۆی‌ ئه‌مریكا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ مێزگردێك پێك هات. له‌و مێزگرده‌دا، چوار كه‌س به‌شدار بوون كه‌ بریتی‌ بوون له‌:



1ـ ساڵح ئه‌بوو شه‌ریف، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی‌ دێموكراتی‌ گه‌لی‌ عه‌ره‌ب، راسته‌وخۆ له‌ ستێدیۆ را.


2ـ حه‌سه‌ن حاته‌می‌، له‌لایه‌ن، حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان، له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كانادا را به‌ ته‌له‌فیزیۆن.
3ـ ساڵح یلدرم، له‌لایه‌ن حیزبی‌ سه‌ربه‌خۆخوازی‌ ئازه‌ربایجانی‌ جنوبی‌ له‌ كانادا را به‌ ته‌له‌فیزیۆن.
4ـ یوسف هامڕاك، له‌ لایه‌ن، كانونی‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسیی‌ گه‌لی‌ توركمه‌ن، به‌ ته‌له‌فیزیۆن له‌ ئالمان را.
به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌حمه‌د ئوبالی‌، مودیری‌ گوناز تی‌ ڤی‌ بوو.
سه‌ره‌تا ئوبالی‌، دوای‌ به‌خێر هێنانی‌ به‌شدارانی‌ به‌رنامه‌كه‌ كوتی‌: ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌یه‌ كه‌ رێكخراوه‌ نێكۆشه‌ره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌كانی‌ نێو ئێران له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش دا به‌شدارن.
ناوبراو وتی‌: گۆرینه‌وه‌ی‌ بیرو راو چۆنیه‌تی‌ هاوكاریی‌ ئه‌و هێزانه‌، له‌وه‌ به‌دواوه‌، كاریگه‌ری‌ پۆزه‌تیڤی‌ له‌ سه‌ر روداوه‌كان له‌ نێو خۆی‌ ئێران‌و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌راست دا ده‌بێ‌.
پرسیاری‌ یه‌كه‌م له‌ به‌شداران ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوژمنی‌ ئه‌سلیی‌ نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌كانی‌ نێو خۆی‌ ئێران كێیه‌؟
نوێنه‌رانی‌ ئه‌حوازیه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ خوازی‌ تورك، شۆوێنیسته‌ فارسه‌كانیان له‌ هه‌موو شكله‌كانی‌ رژیمی‌ پاشایه‌تی‌ پێشوو‌و پاش ماوه‌كانی‌، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و هه‌موو هێزه‌ سه‌رانسه‌ریه‌كانی‌ نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیان به‌ دوژمنی‌ سه‌ره‌كی‌ دانا، ئه‌وان كونیان " ئێمه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ عه‌ره‌بی‌ ئه‌هواز‌و توركی‌ ئازه‌ربایجان خه‌بات ده‌كه‌ین‌و..."
حیزبی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ئازه‌ربایجانی‌ باشوور (استقلال ێ‌زربایجان جنوبی‌) له‌ ساڵی‌ 2004 دا دامه‌زراوه‌.
نوێنه‌ری‌ توركمانه‌كان له‌و باره‌وه‌ كوتی‌ "بۆ خه‌بات به‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ هاوكاریه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ هێزه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی‌ مه‌یدانی‌ خه‌بات له‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ په‌سندكراوی‌ جێی‌ ره‌زامه‌ندی‌ هه‌موو لایه‌ك پێویستی‌یه‌كی‌ ئه‌مرۆییه‌. رێكخراوه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ دوایین كۆنفرانسی‌ خۆیدا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش گیرا فیدرالیزمی‌ له‌ ئێراندا به‌ سیستمێكی‌ گونجاو زانی‌‌و ئێمه‌ ده‌نوانینـ به‌ پێی‌ به‌نده‌كانی‌ په‌سندكراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ جیهانی‌، بۆ به‌رانبه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كانی‌ نێو خۆی‌ ئێران هه‌وڵ‌ بده‌ین.
حه‌سه‌ن حاته‌می‌، ده‌ست خۆشی‌ له‌ پێكهێنه‌رانی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كرد‌و به‌ ده‌ستپێكی‌ نوێ‌‌و هیوابه‌خشی‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا‌و به‌ هه‌نگاوێكی‌ ئازایانه‌ی‌ زانی‌، كه‌ نوێنه‌رانی‌ تێكۆشه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ژێر ده‌ست له‌ نێو ئێران دا، بیر‌و رای‌ رێكخراوه‌كانی‌ خۆیان له‌ گه‌ڵ‌ یه‌كتر‌و بینه‌ران‌و بیسه‌رانی‌ گوناز تی‌ ڤی‌ به‌ روونی‌ باس ده‌كه‌ن، به‌ پێی‌ هه‌لومه‌ری‌ سه‌رده‌م ده‌توانێ‌ هاوكارییه‌كی‌ شێلگیر له‌ نێوان تێكۆشه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران ڵا بكه‌وێته‌وه‌.
ناوبراو وێرای‌ به‌داخ بوون له‌ له‌تبوونی‌ حدكا باسێكی‌ كورتی‌ له‌ سه‌ر بیرو رای‌ حدك كرد‌و كوتی‌ " كۆنگره‌ی‌ 13 حیزب كه‌ له‌ سالی‌ 2004 دا گیرا دروشمی‌ فیدرالیزم بۆ هه‌لومه‌رجی‌ ئێستای‌ به‌ په‌سند زانی‌‌و له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كا. به‌ڵام مافی‌ چاره‌نووسی‌ گه‌ڵی‌ كورد ته‌نانه‌ت به‌ پێكهاتنی‌ ده‌وله‌تێكی‌ كوردستانیس به‌ مافی‌ یێ‌ ئه‌ملاو ئه‌ولای‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد ده‌زانێ‌.
حاته‌مه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانی‌ به‌ دوژمنی‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران له‌ قه‌ڵه‌م دا‌و كوتی‌: بۆ خه‌بات‌و به‌ربه‌ركانی‌ له‌ گه‌ڵ‌ رژیمه‌ درنده‌و تیروریست‌و تیرۆریست په‌روه‌ره‌دا سێ‌ سه‌نگه‌ر ده‌توانرێ‌ دروست بكرێ‌.
یه‌كه‌م ـ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ یا هه‌ر شێوه‌ هاوپه‌یمانه‌تی‌یه‌كی‌ كوردی‌ له‌ تێكۆشه‌رانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.
دووهه‌م: هاوكاری‌‌و هاوخه‌باتی‌ له‌ گه‌ڵ‌ نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كانی‌ نێو خۆی‌ ئێران.
سێهه‌م ـ به‌ره‌یه‌ك یان هاوپه‌ی‌مانه‌تی‌یه‌كی‌ سه‌رانسه‌ریی‌ له‌ خه‌باتگێر‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌ رووناكبیره‌كانی‌ فارس، نوێنه‌رانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ عه‌ره‌ب‌و تورك. ناوچه‌ی‌ ژیانی‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یان له‌ لایه‌ن سۆوێنیستی‌ پارس به‌ داگبر كراو ده‌زانی‌‌و حاته‌میش له‌و باره‌وه‌ كوتی‌: "كوردستان ناوچه‌یه‌كی‌ دابه‌شكراوه‌ به‌ سه‌ر چوار وڵاتی‌ ئێران، ئێراق، نوركیه‌‌و سوریه‌ دا‌و هه‌روه‌ها كورد له‌ زۆر ناوچه‌ی‌ دیكه‌ش ده‌ژین‌و له‌ كوردستان په‌ریوه‌ه‌ بوون یان دورخراونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و میزگرده‌ 4 كاتژمێر‌و نیوی‌ خایاند‌و چه‌ند كه‌س له‌ نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌را پێوه‌ندیان گرت، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ته‌ورێزه‌و ئه‌هواز را.
كه‌سێك به‌ نێوی‌ ئاره‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌را كوتی‌ "له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ لایه‌نگران‌و تێكۆشه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌كانی‌ ئێرانی‌ لێیه‌، ئه‌و پێشنیاری‌ كرد له‌ نێو هێزه‌ تێكۆشه‌ره‌كاندا پارلمانی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ژێر ده‌ست پێك بێت‌و هه‌وڵبدرێ‌ بۆ ناساندنی‌ ئه‌و پارلمانه‌ وه‌ك ئه‌ڵترناتیڤێكی‌ داهاتووی‌ ئالوگۆره‌كان‌و هاوكاری‌ كردن بۆ رووخانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران.
شایانی‌ باسه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ رێكه‌وتی‌ 2ی‌ مارسی‌ 2007 هه‌ر له‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌ زیاتر له‌ چاره‌گه‌ سه‌عاتێك یه‌ ته‌له‌فیزیۆن له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن حاته‌می‌ وه‌زعییه‌تی‌ مێژوویی‌ كورد له‌ ئێران دا، هه‌وڵ‌ دان بۆ پێك هاتنی‌ رێكخراوو حێزبه‌ سیاسی‌یه‌كان‌و دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان‌و هه‌روه‌ها هاوكاریی‌ كۆماره‌كانی‌ كوردستان‌و ئازه‌ربایجان‌و... باسیان كرا.

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان ـ كۆمیته‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كانادا 7/3/2007

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home