sayinqella

This site attempts to contribute to the mutual respect and understanding between Kurds and Azerbaijani Turks

Tuesday, September 02, 2008


کورد و ئازه‌ربایجانی

تێپه‌ڕی ئه‌ییامی دیلی ئێسته‌ هه‌نگامی ژیانه‌
خۆی مه‌‌ڵاس دا مامه‌ڕێوی نۆبه‌تی شێری ژیانه‌
هه‌رچی پێت ده‌کرێ بکه‌ ئه‌ی دوژمنی خوێڕی بزانه
باوی لاوی کورد و تافی گه‌نجی ئازه‌ربایجانه‌
خۆی له‌ خوێناودا ده‌بینێ هه‌رکه‌سێک دوژمن به‌وانه‌

با له‌ قوڕ نیشێ و له‌ هه‌ش نێ دوژمنی وان پیل و شانی
چونکه‌ ئه‌وڕۆ یه‌کتری گرت کورد و ئازه‌ربایجانی
ئه‌وکی ئیستیعماریان گرت وه‌ک به‌ڵاکه‌ی ناگه‌هانی
تازه‌ به‌ربوو‌نی مه‌حاڵه‌ تا نه‌دا یه‌کجاری گیانی
سوحبه‌تی پێ ناکرێ په‌نجه‌ی به‌هێزی ئه‌و دووانه‌

ئه‌وکه‌سه‌ی چه‌ندێک له‌وه‌ی پێش لێی ده‌دا لافی خودایی
نه‌ی ده‌هێشت ئێمه‌ هه‌مانبێ قه‌ت له‌ گه‌ڵ یه‌کتر برایی
کوانێ له‌ کوێیه‌ ببینێ پۆلی پێشمه‌رگه‌ و فیدایی ؟
تێ بگا نای بێ له‌ ده‌ست ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ ڕه‌هایی
ئه‌م کوڕی سمکۆی دلێره‌،ئه‌و نه‌وه‌ی
سه‌تتارخانه‌

لاوی ئازای کورده‌واری نێره‌ شێری کاتی جه‌نگه‌
گه‌نجی ئازه‌ربایجانی وه‌ک پڵینگی تیژ چه‌نگه‌
تێگه‌یشتن نۆکه‌ری بێگانه‌ بۆ وان عار و نه‌نگه‌
په‌نجه‌یان ئێستا له‌سه‌ر شیره‌، له‌ سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگه‌
هه‌ر به‌ ئاسته‌م بێته‌ ڕوو بێگانه‌یه‌ ده‌کرێ نیشانه‌

کۆشکی زۆرداری جمیوه‌، هه‌ر نه‌ماوه‌ زوڵم و بێداد
وه‌ک به‌هه‌شت خه‌مڵیوه‌ خاکی پاکی کوردستانی ئازاد
موڵکی ئازه‌ربایجانیش بۆته‌وه‌ مه‌عموور و ئاباد
دوژمنی بێگانه‌ بتبینم هه‌میشه‌ په‌ست و ناشاد
چون ببوویه‌ باعیسی وێرانی ئه‌م دووخاکه‌ جوانه‌

کوردو ئازه‌ربایجانی هه‌ر دوو داوایان ڕه‌وایه‌
هه‌ر بژین و پایه‌دار بێ یه‌کیه‌تی ئه‌م دوو برایه‌
میلله‌تی ئێمه‌ هومێدی زۆر به‌ کاری پێشه‌وایه‌
ئه‌و کوڕه‌ ئازا و نه‌به‌رد و مه‌رده‌ بۆ میلله‌ت قه‌ڵایه‌
ده‌ک بمێنێ تا ئه‌به‌د ئه‌و کورده‌ زانا و قاره‌مانه‌

هێمن ، ته‌ورێز 1325
.2.6

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home