sayinqella

This site attempts to contribute to the mutual respect and understanding between Kurds and Azerbaijani Turks

Tuesday, June 23, 2009

په‌نجا له‌سه‌دی بازاڕی سه‌قز له‌ مانگرتن دایه‌



٥٠٪ی بازاڕی سه‌قز له مانگرتندایه
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:به‌شێك له دووكاندار و كاسبكارانی شاری سه‌قز به مه‌به‌ستی پشتیوانی و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ میرحوسه‌ین موسه‌وی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و دووكانه‌كانیان داخستوه.ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢ی پووشپه‌ڕ، ٥٠٪ی دووكاندار و بازاڕیه‌كانی سه‌قز به تایبه‌ت له گوزه‌ری تاریكه بازاڕی سه‌ر و خواره‌وه مانیان گرتوه، به‌ڵام ئه‌م مانگرتنه یه‌كپارچه نییه و ته‌واوی سه‌قزی نه‌گرتوه‌ته‌وه و دووكانه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان و بازاڕی قازاخانه و به‌رگاراج و فه‌له‌كه‌ی هه‌ڵۆ و زۆر شوێنی دیكه‌ دوكانه‌كانیان كراوه‌یه
سێشه‌مه2ی پووشپه‌ڕی 1388

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home