دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستانی ئێران مانگرتنیان ده‌ستپێكرد
دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستانی ئێران مانگرتنیان ده‌ستپێكرد
ده‌نگوباس- وه‌ك ناره‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، دانیشتوانی كوردستانی ئێران به داخستنی بازاڕ و دوكان به‌شداری له ناره‌زایه‌تی گشتی ئێران ده‌كات.
هادی ئه‌ده‌ب ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له لێدوانێكدا بۆ به‌شی فارسی تۆڕی راگه‌یاندمی ئه‌ڵمانی "دویچه ڤیلله" وتی: "به‌هۆی پێشنیاری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و یه‌كێتی نووسه‌ران و چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندكارانی كوردستان و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، له كوردستانی ئێران مانگرتن ده‌ستی پێكردوه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به نه‌كردنه‌وه‌ی بازار و دوكان ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها موختار زارعی چالاكی كۆمه‌لاَیه‌تی له لێدوانێكدا وتی: "به‌رپرسانی پارێزگای كوردستان ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و خوێندكاری ناوچه‌كه‌یان بانك كردوه و پێیان راگه‌یاندون هه‌ر روداێك روو بدات هێزه ئه‌منیه‌كان بڕیاری ته‌قه كردنیان هه‌یه و حكومه‌تیش چالاكانی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی به به‌رپرسیار ده‌زانێت".
دویچه ڤیلله له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا بلاَویكرده‌وه ئه‌مڕۆ 40%ی دووكان و بازاره‌كانی شاری سنه داخراون و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه ده‌ستپێكردنی مانگرتن و خۆپیشاندان له ناوچه كوردنشینه‌كان مه‌ترسی زۆرتری له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده زیاتر له 10 رۆژه ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئێران ده‌ستی پێكردوه، به‌لاَم تا ئێستا له كوردستانی ئێران ناره‌زایه‌تی ده‌ستی پی نه‌كردبوو و چاودێرانی سیاسیش له‌و باوه‌ره‌دان ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و داوایه‌یه كه پارته سیاسه‌كانی كوردستان له پێش هه‌ڵبژاردن رایانگه‌یاندبوو و داوایان له‌خه‌ڵكی كورد كردبوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئێران‌دا نه‌كه‌ن.
6/23/2009 4:14:32 PM
سه‌رچاوه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home