sayinqella

This site attempts to contribute to the mutual respect and understanding between Kurds and Azerbaijani Turks

Monday, December 31, 2007

خۆ پاراستن


خۆپاراستن

توركه‌کان ماڵپه‌ڕێكیان به زمانی فارسی چێ كردووه و له‌وێدا هێرشی سه‌ر کوردان ده‌کرێ2007 02 20 - 15:22 توركه‌کان ماڵپه‌ڕێكیان به زمانی فارسی چێ كردووه و له‌وێدا هێرشی سه‌ر کوردان ده‌کرێ بێ شه‌رمانه هه‌ڵ ده‌كوتنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد به‌گشتی. پێویسته كه‌سانی شاره‌زا له مێژوو نوسه‌ران و چالاكوانانی كورد سه‌ردانی بكه‌ن و به ووڵامی ددان شكێنه‌ر درۆزل وزه به لاحه‌کانیان به‌رپه‌رچ ‌‌‌‌بده‌نه‌وه . كه‌سێك له وێدا خۆی به توران قاراپاپاق ناساندووه و بابه‌تێكی له ژێر ناوی: چۆن پێش له بڵاوبونه‌وه و جێگیربونی په‌كه‌كه له ئازه‌ربایجاندا بگرین بلا‌‌ کردۆته‌وه. به‌س ناوی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گینا كاتێك ئه‌چینه ناو بابه‌ته‌كه و درێژه‌كه‌ی ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینین كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و كابرا فاشیسته له‌ په‌كه‌كه و تیرۆریزم، سه‌رجه‌م گه‌لی كورده. من ده‌قی بابه‌ته‌كه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له دواییشدا كه‌مێكم له‌سه‌ر نوسیوه. ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی بابه‌ته‌كه‌یه بۆ سه‌ر زمانی كوردی:چۆن پێش له بڵاوبونه‌وه و جێگیر بونی په‌كه‌كه له ئازه‌ربایجاندا بگرین؟‌‌ ‌‌له‌وانه‌یه من له‌ناو كورداندا وه‌ك دژه كورد ناوم ده‌ر كردبێ چونكه به‌داخه‌وه له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه و جێگیر بونی په‌كه‌كه یان هه‌ست پێ كردوه ئه‌و په‌ڕی ده‌گاته ژماره‌ی په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌روه‌ها بێ ده‌ره‌نجام ماوه‌ته‌وه و تائێستا نه‌مان توانیوه كه به‌ر به‌ره كانی كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریزم بكه‌ین به‌فه‌رهه‌نگ له ناو گه‌لی ئازه‌ربایجاندا.ئه‌مجاره‌ش روی قسه‌كانی من له‌گه‌ڵ گه‌لی توركه له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا.ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌م له‌وانه‌یه من وه‌ك كه‌سێكی فاشیست بناسێنێ، ئه‌من دوژمنی كوردان نیم، دوژمنی ئه‌وانه‌م كه بونه‌ته ئامێری یاری پێكردنی ده‌ستی ته‌شكیلات و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردی ئه‌و ته‌شكیلات و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه متمانه و سه‌روه‌ری گه‌لی كورد به نرخێكی زۆر كه‌م ده‌فرۆشن. ئه‌من خۆم شاهیدم كه كورده‌كانی مه‌هاباد زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه بۆ مكانیزه كردنی كشت و كاڵ له ئازه‌ربایجاندا بۆیه حه‌ز ناكه‌م خه‌ڵكی ئه‌و شاره ببنه كه‌ره‌سه‌ی یاری پێ كردنی ئه‌و ته‌شكیلاتانه و حه‌زیش ناكه‌م ڕۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خۆیان له ناو زه‌لكاوی نه‌فریندا نوقم بكه‌ن، چونكه هه‌بونی ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ی به‌ناوی كوردستان شتێكی مه‌حاڵه و هه‌رگیز نایه‌ته‌دی. ئایا ووڵاتێك كه كاروباری زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانی و پیشه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ئه‌و ووڵاته قاچاخچیه‌تی بێ، ترۆمبێلی سه‌فاره‌تی ئه‌و ووڵاته "سایپا"بێت و ئابوریه‌كه‌شی به گۆڕانی نرخی كه‌ل و په‌لی كاره‌بایی و مادده‌ی سوته‌مه‌نی ووڵاتانی دراوسێ بگۆردرێت، له‌لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێوه‌ دانی پێدا ئه‌نرێت؟ هێرشه تیرۆریستیه‌كانی په‌كه‌كه له‌ سه‌ره‌تای جه‌ژنی نه‌ورۆزی هه‌ر ساڵێك به هێزتر ده‌بێت و ئه‌رته‌شی توركیه‌ش بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی تیرۆر هێزه‌كانی خۆی له ڕۆژانی ده‌ست پێ كردنی نه‌ورۆز ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و شاروناوچانه‌ی كه له‌سه‌ر سنوری ئێران و عێراقن، به‌ڵام ئه‌مساڵ هێزه ڕاگوێزراوه‌كان بۆ ناوچه سنوریه‌كان چه‌ن به‌رابه‌ر بوون و ئه‌مه‌ش ویستی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر نیشان ده‌دات، به‌جۆرێك كه له‌سه‌ره‌تادا هه‌واڵه‌كان باسی چونه ناوه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركیایان بۆ شیمالی عێراق كرد به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و ئه‌ڕته‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌یان وه‌درۆ خسته‌وه.ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌وڵه‌تێكی یاساییه و ته‌واوی كاروباره‌كانیشی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا ده‌باته پێش، هێرش كردنه سه‌ر شیمالی عێراق بۆ شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ تیرۆر مافی ڕه‌وای ده‌وڵه‌ت و ئه‌ڕته‌شی توركیه له‌ناو كۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه و هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌و نیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ئامریكاش ڕوبه ڕووه بێت، وه ئه‌مجاره ده‌وڵه‌تی توركیه له مافی ڕه‌وای خۆی داكۆكی ده‌كا.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه كه پارته نه‌یاره‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار(ئا ك پ) یش، پشتیوانی كردنی ئاشكرای خۆیان له هێرش كردنه سه‌ر شیمالی عێراق راگه‌یاندووه و ڕاشیان گه‌یاندووه كه به‌ته‌واوی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌رته‌شیش ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ڕاگه‌یاندووه. ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی پلانی هێرشه‌كه شیان پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت كردووه كه بریتین له :1-هێرشی هه وایی2-هێرشی هه‌وایی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له هێزی زه‌مینی3-هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زه‌مینی.پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه مه‌به‌ست له‌و هێرشه ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چیای قه‌ندیله كه پێگه‌ی سه‌ره‌كی هێزه كانی په‌كه‌كه یه‌و هیچیتر.ئامریكا كه رێگا به‌خۆ ی ده‌دات له‌و په‌ری دنیاوه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی كردن له‌گه‌ل تیرۆر هێرش بكاته سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق و هێزیان بۆ بنێرێ، چۆنه‌كه به‌ربه‌ست بۆ توركیه هه‌یه كه بۆ ریشه كێش كردنی ده‌ست په روه‌رده‌كانی ئیسرائیل كه‌ هه‌مو رۆژێ زیاتر 5 سه‌رباز له هێزه كانی ئه‌رته‌شی توركیا شه‌هید ده‌كه‌ن، هێرش بكاته سه‌ر شیمالی عێراق؟ئه‌و هێرشه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه هه‌یه؟له هێرشه‌كانی ئه‌مساڵی ئه‌رته‌شی توركیه له رۆژئاوا و باكوری ڕۆژئاوا شاهیدی ئه‌وه بوین كه‌ به‌رهه‌ڵستكاره كورده‌كان كه توانایی به‌ربه‌ره‌كانی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی توركیایان نه‌بو هاتنه ناو شار و ناوچه كوردنشینه كانی ئێران(ڕوداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بو كه ئه‌ندامانی په‌كه‌كه به‌زه‌بری زۆر ده‌چونه ناو ماڵی كورده‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ ده‌كردن كه ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كه‌ن ده‌یان كوژن و دوای دزینی دراووشتومه‌كه به‌نرخه‌كانی خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵ ده‌هاتن. خه‌ڵكیش ڕوداوه كه‌یان به پۆلیسی 110 ڕاگه‌یاند به‌ڵام وه‌ڵامی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان زۆر دڵ ناخۆشكه‌ر بو، له‌وه‌ڵامدا گوتبویان : ئه‌گه‌ر گیانی خۆتان خۆش ده‌وێ له ئاوه‌ها كاتانێكدا پۆلیس ئاگادار مه‌كه‌نه‌وه!.) جا ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر شیمالی عێراق ژماره‌یه‌كی زیاتر له و تیرۆریستانه دێنه ناو ئێران و ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڕوداوانه 100%له زیادبوندا ده‌بێ.له سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی له ئێراندا، ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه حیزبی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دێموكڕاتیكوردستان له سڵدوز و شاره‌كانی دیكه‌وه ڕێی خستن، بونه به هۆی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ما‌منیاوه‌ندی له ناوچه سنوریه‌كاندا به‌جۆرێك كه ئه‌مڕۆكه كورده‌كان به‌بێ ویزاو پاساپۆرت ده‌توانن له ئێران بچنه عێراق(سلیمانیه)وبه پێچه‌وانه‌ش، كه‌وابو هاتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریسته كورده‌كان بۆ ئێران به‌بێ هیچ ڕێگیریه‌ك له ئارادایه‌ و هیچ به‌ربه‌ستێکم له‌سه‌ر ڕێگایان نیه.له‌كاتی هه‌ڵاتنی ئه‌و شه‌ڕخوازانه دا بۆ ئێران، دێنه ناو هه‌ندێك له شاره‌كانی ئازه‌ربایجان وه‌ك"پیرانشار،شاهیندژ،پسوێ،قتورو..."كه‌وابو ده‌بێ له ئه‌مڕۆوه له بیری چاره‌سه‌ركردن دابین.كورده‌كان برا كوژن. ئه‌وقسه‌ی من جاریانی جار له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه سه‌لمێندراوه.منیش خۆم جارێك شاهیدی ڕوداوێك له‌و بابه‌ته بوم، كوردێك به‌بێ هیچ ترس و ده‌ست له‌رزینێك و زۆر به‌ئاسانی یه‌كێك له دراوسێكانی خۆی له‌ت و كوت كرد.كه‌سێك كه ده‌توانێ هاونژادی خۆی بكوژێ زۆر به ئاسانیش ده‌توانێ سه‌ری توركێك ببڕێ.‌‌‌‌به‌هێنانه‌وه‌ی 2 نمونه‌ی نه‌زۆر دور ئه‌و بابه‌ته زیاتر ڕون ده‌كه‌مه‌وه:1-دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له نێوان كورده‌كان له شیمالی عێراق ڕویدا، كورده‌كانی بارزانی له‌ده‌ستی براكانیان ڕایان كردو په‌نایان هێنایه به‌ر سڵدوز. ژماره‌ی ژن و منداڵ چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان بو و ئێمه زۆر به‌ئاسانی ده‌مانتوانی له‌یه‌ك شه‌ودا تۆڵه‌ی ڕوداوی سڵدوز وه‌ر بگرینه‌وه و له‌یه‌ك شه‌ودا سه‌ری هه‌رهه‌مویان ببڕین به‌ڵام ئێمه‌ی تورك بونی خۆمان سه‌لماند، جێگای گه‌رممانم پێدان و خواردنی خۆمان له‌گه‌ڵ نیوه كردن، منداڵه‌كانیان كه‌ له زمانی ئێمه‌ش تێنه‌ده‌گه‌یشتن له یاری و گه‌مه‌كانی خۆماندا به‌شدارمان كردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به غه‌ریبی و دڵ ته‌نگی نه‌كه‌ن.2-ئه‌گه‌ر بێتو سه‌رژمێری كوژراوه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركیه بگرین ده‌بینین كه هه‌مو كوژراوه‌كان له ناوچه كوردیه‌كانی توركیه‌ن، له‌ وان ڕا تا سه‌ر سنور و له ساڵدا ته‌نیا 2-3 خه‌ڵكی ناوچه توركه‌كانن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌فره‌تی خه‌ڵكی كوردی توركیه له په‌كه‌كه .له توانای مندا نیه كه باسی بابه‌تی نیزامی بكه‌م و لێره دا كۆتایی پێ دێنم، به‌ڵام هیوادارم كه ڕۆژێك ڕوناكبیرانی ئازه‌ربایجان به‌گرینگی ئه‌و بابه‌ته هه‌ست بكه‌ن و بۆ ئه‌و كاره ‌سبه‌ینێ دره‌نگه و ده‌بێ له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌من زۆر و له زۆر شوێناندا باسی مه‌ترسی جێگیربونی كورده‌كانم له ئازه‌ربایجاندا كردووه به ڵام به‌داخه‌وه هه‌مو جارێك له‌گه‌ڵ دژایه‌تی چالاكوانانی ته‌ورێزی به‌ره‌و ڕوبووم.نازانم مه‌به‌ستیان له‌مه چیه، له‌وانه‌یه بیانهه‌وێ بڵێن كه ئه‌گه‌ر منداڵێكی 5 ساڵانه بڵێ كه ئه‌من له نژادی ئاڵپ ارتونقام تكاتان لێده‌كه‌م كه سه‌رم مه‌بڕن! تیرۆریسته‌كان به‌زه‌ییان پێدا دێته‌وه و ئه‌و كاره ناكه‌ن؟ ئێوه‌ی كه هه‌مو ڕۆژێ باسی سه‌ر به خۆبونی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ن، به كام ئه‌ڕته‌شه ده‌تان هه‌وێ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كورده‌كان بكه‌ن؟ نه‌كا جه‌نابتان بتان هه‌وێ له پێناو سه‌ر به‌خۆ بونی ووڵاتێك به ناوی كۆماری ته‌ورێز ورمێ بفرۆشن؟ ئه‌من دڵنیام كه ڕوداوی سوڵدوز دوباره ده‌بێته وه و كورده‌كان دوباره ده‌ست ده‌ده‌نه قه‌تڵ و عام، به‌ڵام تا مه‌لا حه‌سه‌نی(شێره پیاوی ئازه ربایجان، هێمای ئازادی سوڵدوز، خۆزگه منیش به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پیاوه ئه‌وینداری ئازه‌ربایجان و تورك ده‌بوم) زیندویه ئه‌و غه‌مه‌مان نیه. به‌ڵام تا كه‌نگێ ده‌بێ له‌خه‌و دابین؟ ئایا نابێ خۆمان ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م موشكیله وه دۆزین؟ من پێشنیارێكم هه‌یه بۆ به‌ر به‌ره‌كانی كردن له جێگیر بون و بڵاوبێنه‌وه‌ی كورده‌كان له ئازه‌ربایجاندا، له‌وانه‌یه به‌نه‌كراو(غیرممكین) بێته به‌رچاو به‌ڵام پێم وانیه ڕێگا چاره‌یه‌ك جگه له‌مه‌ هه‌بێت. ئه‌م پێشنیاره بۆ هه‌مو شاره كانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه به‌ڵام ئه‌من نمونه به‌ ورمێ دێنمه‌وه.1-ده‌بێ له هه‌مو شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا كۆمیته‌ی ناوچه‌یی پێك بێنین و له فرۆشتنی دوكان و خانو وی ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه به كورده‌كان پێش بگرین.2-ده‌بێ ڕاگه‌یه‌ندراو وزانیاری چاپ و بڵاو وه كه‌ین له ناوشاردا و له‌وێدا باسی مه‌ترسی فرۆشتنی دوكان و خانوو ... به‌كورده‌كان بكه‌ین.3-ده‌بێ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ مڵك و خانو و دوكان فرۆشه‌كان پێك بێنین و له‌و كۆبونه‌وانه‌دا ئه‌وان ڕون وه‌كه‌ین كه فرۆشتنی مڵك و...له ناوچه‌كانی كاشانی، ئیمام، دانشكده، بهداری(وه ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه‌ی كه كۆتاییه‌كانیان دێته‌وه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یكه باس كران وه‌ك:خه ییام،ئوستادان و...)به‌زه‌ره و زیانی خۆیان و منداڵه‌کانیان ده‌بێت.به‌هیوای ڕۆژێك كه ئازه‌ربایجانێكی بێ تیرۆرمان هه‌بێت.توران قاراپاپاقturkanet.az@gmail.com لێره دا ده قی وه ڕگێڕدراوی بابه ته كه ته واوبو.ئه وه ناوونیشانی ماڵپه ڕه كه یانه : http://www.radist.orgئه‌مه‌ی خواره‌وه كوره‌ته‌یه‌كه كه‌وه‌ك كورته وه‌ڵامێك له‌سه‌رم نوسیوه. هه‌ڵبه‌ته من شاره‌زای مێژو نیم به‌ڵام چونكه ئه‌و بابه‌ته زۆر په‌یوه‌ندی به مێژوی كۆنه‌وه نیه من هاتوم كه‌مێكم له‌سه‌ر نوسیوه. هیوادارم كه‌سانی شاره‌زاتر باشتر و چاكتر وه‌ڵامی ته‌واوی پڕوپاگه‌نده درۆیینیه‌كانیان بده‌نه‌وه.ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش كورته‌یه‌كه كه خۆم له‌سه‌رم نوسیوه:1-نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌یهه‌وێ وا خۆی نیشان بدات كه كه‌سێكی به‌ناوبانگه و هه‌مو كوردێك ده‌یناسێ به‌ڵام وانیه، ئه‌من كه خۆم خه‌ڵكی یه‌كێك له‌و شاره كوردیانه‌م كه ئه‌و به‌هی ئازه‌ربایجانیان ده‌زانێ تا خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كوردستان تی ڤی كه له‌مه‌ڕ ناساندنی ماڵپه ڕی توركه شۆڤینه‌كان بڵاوی كرده‌وه و منیش سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌م كرد و له‌وێدا ناوی ئه‌وم خوێنده‌وه، هیچ ناوی ئه‌وم نه‌بییستبو. به‌ڵام وه‌ك كورد ووته‌نی كابرا که‌س باسی نه‌ده كرد و ناوی له ناو ناوان دا نه‌بو، ده‌چو پیسایی له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵك ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بێته ناو ناوان و باسی بكه‌ن.2-له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ ئه‌من دژی كوردان نیم، من دژی ئه‌و كه‌سانه‌م...نوسه‌ر هه‌ر كوردێك كه هه‌ستی كوردایه‌تی هه‌بێت و باسی ووڵاتی كوردستان بكات ئه‌و به كوردی نازانێ، كه‌وابێ مه‌به‌ستی جه‌نابی نوسه‌ر له‌و كوردانه‌ی كه ئه‌و دژیان نیه جاش و خۆ فرۆش و...ن و كه‌سیتر.3-هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌من خۆم شاهیدی مكانیزه‌كردنی كشت و كاڵم له ئازه‌ربایجاندا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی مه‌هاباده‌وه و....واته جه‌نابیان مه‌هابادی قیبله‌ی كوردایه‌تی و شاری كۆمار و پێشه‌وا قازی به كوردستان نازانێ و پێی وایه ئازه‌ربایجانه، هه‌ڵبه‌ته من شاره‌زای مێژو نیم كه ئێستا له ڕوی مێژوییه‌وه قسه كه‌ی ره‌ت كه‌مه‌وه، به‌ڵام منداڵیش گاڵته‌یان به‌و قسه دێت و كه‌س هه‌ڵه‌ی وا ناكات جگه له مه‌لا حه‌سه‌نی و قاراپاپاق.4-هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كه ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌وڵه‌تی یاسایه و ته‌واوی كارو باره‌كانی به پێی یاسا ده‌باته پێش و...كام یاسا؟ یاسا به‌ته‌رازوی كێ؟به‌ته‌رازوی كه‌سێكی فاشیست؟ وه‌ك ئه‌وه وایه كه له ڕێویان پرسی كێت شاهیده گوتی كلكم. توارانقاراپاپاقی فاشیستیش شاهیدی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیایه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تی یاسا با تا ئێستا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا وه‌ر ده‌گیرا.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا با تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن دادگای ئه‌وروپاوه سزا نه‌ده‌درا.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا با تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن مافی مرۆڤی جیهانیه‌وه به‌یه‌كێك له ووڵاتانی پێشێل كاری مافی مرۆڤ دیاری نه‌ده‌كراو...5-نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته هه‌روه‌ها به مافی توركیای ده‌زانێ كه هێرش بكاته سه‌ر كوردستان و وه‌ك هێرشه دژه تیرۆریستیه كانی ئامریكای ده زانێ و....به‌ڕاستی شتێكی سه‌یره توركیا با نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی خۆی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی تیرۆر،ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كا دژی تیرۆریزمن ئه‌ی بۆچی هێزه تیرۆریستیه‌كانی عێراق له ووڵاته‌كه‌یدا كۆ ده‌كاته‌وه ،زۆر ڕاسته كه‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه. ووڵاتێك خۆی تیرۆریست و تیرۆریست په‌روه‌ر بێت چون ده‌كرێ به‌ به‌هانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆر هێرش بكاته سه ر خاكی پیرۆزی كوردستان، ئه‌ویش كام تیرۆریستانه ؟ ئایا كه‌سێك بۆ سه‌ندنی مافی ڕه‌وای خۆی و وه‌ر گرتنه‌وه‌ی ووڵاتی دایكی خۆی شه‌ڕ بكات تیرۆریسته‌، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ووڵاتی خه‌ڵكانی تری داگیر كردوه و...؟6-قاراپاپاق هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كه هه‌بونی ووڵاتێك به ناوی كوردستانه مه‌حاڵه، ئایا ووڵاتێك كه داهاته‌كه‌ی و بودجه‌كه‌ی له قاچاخچیه‌تی و... له‌لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێوه دانی پێدا ئه‌نرێت؟ نازانم ئه‌و كابرایه مه‌به‌ستی له كوردستان كوێیه؟ یان هیچ له هیچ نازانێ یان خۆی گه‌مژه ئه‌نوێنێ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ده‌زانی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وت و كانگای سروشتی و ژێر زه‌وی له كوردستاندا هه‌ن له‌وانه‌یه زۆرێك له‌م ووڵاتانه‌ی كه ئێستا سه‌ر به‌خۆن و زۆریش پێشكه‌وتون نه‌یان بێت. ڕۆژانه شاهیدی دزینی نه‌وت و كانگا سروشتی و ژێر زه‌ویه‌كانین له كوردستان. كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت داهاتی خۆی ڕێگای به‌رهه‌م هێنانی پێ بدرێت و بۆ كوردستان خه‌رج بكرێت دڵنیام زۆر كه‌م ووڵات ده‌بن كه ئابوری ئه‌ویان هه‌بێت. ئه‌مجار ئه‌و مادده سوته‌مانیانه‌ی كه ئه‌و ده‌ڵێ ئابوری كوردستانی پێ ئه‌گۆڕدرێت، به‌شێكی زۆری هی ووڵاتی كوردانه كه ئه‌یدزن.بۆ بابه‌تی دان پێدا هێنان به ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له لایه‌ن دراوسێكانه‌وه: به ‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئابوری كوردستان له هی هه‌مو دنیاش باشتر بێت ده‌سه‌ڵاتداره فاشیسته‌كانی ده‌وروبه‌ری دانی پێدا نانێن، به‌ڵام با فاشیسته‌كان باش بزانن هیچ پێویستیمان به دان پێداهێنانی ئه‌وان نیه.7-توران هه‌روه‌ها ده‌نوسێ:كاتێك چه‌كداره كورده‌كان توانای به‌ربه‌ره‌كانی كردنی ئه‌ڕته‌شی توركیایان نه‌بو، هه‌ڵاتن و هاتنه ناو خاكی ‌ئێران و ده‌ستیان كرد به تاڵان و...ئه‌وه درۆیه‌كی 100%شاخداره، كه‌ی توركیه توانیویه‌تی پێ بخاته قه‌ندیله‌وه تا بیتوانیبێ چه‌كداره‌كانی كورد ڕاو بنێ تا ناو خاكی ئێران؟ دوای ئه‌وه ئێمه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ین كه ئه‌و ده‌ڵێ تاڵانیان تێدا كراوه بۆ تا ئێستا شتێك له‌م بابه‌تانه‌مان هه‌ست پێ نه‌كردوه؟ من نه په‌كه‌كه‌م وه نه بۆ ڕۆژێكیش په‌كه‌كه بووم، به ڵام ئه‌من له نزیكه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتی په‌كه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بینیوه، چ جاران شتێكی وام نه‌بینیوه و نه‌شم بیستووه. ته‌نانه‌ت له كوێستانه‌كانیش په‌نیرو...له مه‌ڕداره‌كان ده‌كڕن و زۆر جار 2 ئه‌وه‌نده‌ی بازاڕیشیان پێ ده‌ده‌ن. من خۆم له نزیكه‌وه ئه‌وه‌م دیتوه و چه‌ندین كه‌سیشم له‌گه‌ڵ بون كه له به‌هاردا چوبوینه قه‌ندیل.8-قارپاپاق له درێژه ی نوسراوه كه‌یدا باسی قه‌تڵ و عام له لایه‌ن كورده‌كان به گشتی و حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی له سڵدوز ده‌كات، ئه‌و قسه وه‌ك كورد ووته نی:ده‌سه‌ر ده‌گرێ تا ده به‌ر نه‌چێ، ئه‌و فاشیسته ده‌یهه‌وێ قه‌تڵ وعامی كوردان له قاڕنێ و قه‌ڵاتان كه له‌لایه‌ن مه‌لا حه‌سه‌نی و هاوبیره‌كانی له‌سه‌ر ره‌تاییه‌كانی هاتنه سه‌ر كاری مه‌لاكان له ئێراندا ئه‌نجام درا په‌رده‌ی به‌سه‌ر دادا و بیشارێته‌وه و له‌لایه‌كیتریشه‌وه كوردان به قه‌تڵ و عامی توركان تاوانبار بكات و مۆری ڕه‌شی سه‌ر ناوچاوانی مه‌لا حه‌سه‌ن یه‌كان بخاته سه‌ر ناوچاوانی كوردان. هه‌ر وه‌ك ده‌یان هه‌وێ كوشتنی 1ملیۆن ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن توركه عوسمانیه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی كورده‌كانی باكور. ده‌یان هه‌وێ له ئێستاوه كار بۆ داهاتو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا له‌سه‌ر ئه‌و تاوان و جنایه‌ته‌ی كه له قاڕنێ و قه‌ڵاتان خوڵقاندیان نه‌درێنه ده‌ستی عه‌داڵه‌ته‌وه و به سزای تاوانه‌كانیان نه‌گه‌ن. به‌ڵام ئایا ئاوا به‌ئاسانی به‌نوسینی بابه‌تێك له‌لایه‌ن فاشیستێكه‌وه ئه‌و تاوانه په‌رده‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێت؟ له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی زۆر زه‌ق و ئاشكرا له ده‌ست دان كه خوڵقاندنی ئه و تاوانه له لایه‌ن مه‌لا حه‌سه‌نیه‌كان ده‌سه‌لمێنن. (من ناڵێم تورك چونكه توركه‌كان به گشتی ئاوا موجریم نین، ئه‌و جۆره جنایه‌تانه به‌س له ده‌ست مه‌لاحه‌سه‌نی و هاوبیره‌كانی وه‌ك قاراپاپاق دێن و ئه‌وان ده‌توانن ژن و منداڵ قه‌تڵ و عام بكه‌ن، حسابی گه‌لی ئازه‌ری زۆر جودایه له حسابی مه‌لا حه‌سه‌نیه‌كان)9-توران هه‌روه‌ها جارێكیتر ده‌ڵێ:جا ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌كان ڕایان كرد دێنه ناو شاره‌كانی ئازه‌ربایجان ‌‌وه‌ك:پیرانشار،شاهئندژو...مه‌به‌ستی ئه‌و لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه شاره ناوبراوه‌كان شاری ئازه‌ریه‌كانن و كورده‌كان داگیریان كردوون. دوباره جارێكیتر ده‌سه‌ر ده‌گرێ تا ده‌به‌ر نه‌چێ. ده‌بێ ئێمه‌ی كورد داوای ناوچه كوردیه‌كان بكه‌ین كه كورده‌كانی ده‌ر كراون و خه‌ڵكانیتری لێ نیشته جێ كراون. ئه‌وه توركه فاشیسته‌كانن كه هه‌ر شارێك كه له ده‌ورانی عوسمانیدا توركی پێدا ڕۆیشتبن، یان فه‌رمانبه‌ری توركی لێ دامه‌زرێندرابن وه دوای ڕوخانی عوسمانیه‌كان مه‌جالی ژیانیان پێ دراوه و وه‌ده‌ر نه‌نراون، ئێستا به شاروباژێری توركانی ده‌زانن وه‌ك كه‌ركوك و...له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌رده‌مێك خه‌ڵكی ئازه‌ری به‌شاروگونده‌كانی كوردستاندا ده‌گه‌ڕان كاریان سه‌ماوه ر،كتری،سینی و... سپی ده‌كردنه‌وه بو، كورده‌كان پێیان ده‌گوتن قه‌رێخه. جا ‌قاراپاپاقیش ئه‌و جێگاو شوێنانه‌ی قه‌رێخه‌كانی پێدا رۆیشتبن و به دراو شتیان بۆ خه‌ڵك سپی كرد بێته‌وه و ورده واڵه‌یان تێدا فرۆشتبێ به ووڵاتی ئازه‌ریه‌كانی داده‌نێ. ئه‌وه خوا ڕوحمی كردوه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان نیه، ئه‌گینا هه‌ر شوێنێكی بۆ ڕۆژێكیش توركی لێ میوان ببن داگیری ده‌كه‌ن و به ووڵاتی خۆیانی ده زانن. به‌پێویستی ده‌زانم كه‌سانی شاره‌زا له مێژو به به‌ڵگه ئه‌و ئیددیعایه‌ی فاشیسته‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.10-هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كورده‌كان برا كوژن و...من ناڵێم كورد شه‌ڕی برا كوژی نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌جوانی له‌و شه‌ڕانه وورد ببینه‌وه ده‌بینین هه‌میشه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ئاگری شه‌ڕه‌كانیان هه‌ڵایساندووه و كوردی تێدا سوتاوه.هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ته‌نیا له ناو كورداندا ڕوی نه‌داوه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژو بكه‌ین ده‌بینین كه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م كوره‌ی خاكیه توشی شه‌ڕی ناوخۆیی هاتون، ئه‌وروپیه‌كان، عه‌ره‌به‌كان، فارسه‌كان و ته‌نانه‌ت توركه كانیش. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد چونكه شه‌ڕی برا كوژی كردوه ئیتر ناتوانێ ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ووڵا‌تی سه‌ربه‌خۆ و به‌یه‌كه‌وه ژیان. ئه‌وروپیه‌كان به میلیۆن كه‌سیان له یه‌كتر كوشت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین خاوه‌ن چ ده‌سه‌ڵات و پێشكه وتن و یه‌كگرتنێكن، هه‌ر ئه‌و توركیه‌ی ئه‌و شانازی پێوه ده‌كات هه‌رچی ده‌كات ناتوانێ بچێته ناو ئه‌و یه‌كیه‌تیه‌ی كه ئه‌وروپیه‌كان پێكیان هێناوه. ئه‌و ئه‌وروپیانه‌ی كه تا دوێنێ یه‌كتریان ده‌كوشت ئه‌مرۆكه‌ ده‌بینین بونه‌ته‌ یه‌ك ووڵات و چ سنورێكی واشیان له نێوان دا نه‌ماوه و دراوه‌كه‌شیان یه‌ك دراوه.ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێ من خۆم دیتومه كه كوردێك سه‌ری دراوسێكه‌ی بڕیوه، به دڵنیاییه‌وه دوره له ڕاستی.ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كا بۆ ناڵێ كه‌ی و له كوێ. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ڕوشی دابێت ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌مو كوردی پێ تاوانبار بكرێت. ئه‌گه‌ر وابێت من خۆم ساڵی 1380 هه‌تاوی له شه‌قامی خومه‌ینی له ته‌ورێز شاهیدی ئه‌وه بوم كه كه‌سێك كوژرا بو و سه‌ریشی لێ كرابۆوه، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌مو گه‌لیئازه‌ربایجانی پێ تاوانبار ناكه‌م چونكه ئه‌وه كه‌سێك ئه‌نجامی داوه كه له وانه‌یه نه‌خۆشی هه‌بێت. جار و بار ڕوداوی له‌مبابه‌ته ته‌نانه‌ت له ووڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك ئوروپا، ئامریكاو... شدا ڕو ئه‌دات. هه‌ر دوێنێ كه‌سێكی ئازه‌ری كه گوترا ته‌واو نیه مه‌لایه‌كی ئازه‌ری زمانی كوشت، ئایا دروسته بڵێین ئازه‌ریه‌كان برا كوژن؟ بێگومان نا، چونكه ئه‌وه كاری یه‌ك كه‌سه نه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه.11-ده‌ڵێ له ساڵدا 2-3 كه‌س سه‌بازی تورك زمان ده‌كوژه‌رێن، ئه‌مه‌یان پێویست ناكا من هیچی له‌سه‌ر بڵێم، چونكه درۆیه‌كی ئه‌وه‌نده شاخداره مناڵیش پێكه‌نینی پێی دێت.هه‌ڵبه‌ته من ناڵێم كوردی تێدا نایه‌ته كوشتن، خه‌ڵكی كورد له برسان یان له ترسان یان...،چه‌كدار ده‌كرێن، یان ده‌نێردرێن بۆ سه‌ربازی، جا ئه‌و كه‌سانه كه به هه‌ر جۆرێك بێ ئه‌مڕۆكه چه‌كی توركه‌كانیان له‌شانه ده‌نێردرێنه ناو ڕیزه‌كانی ئه‌ڕته‌شه‌وه. داگیركه‌رانی كوردستانیش هه‌میشه و له‌هه‌مو پارچه‌كانی كوردستان سه‌ربازه كورده كان ده‌نێرنه ناوچه كوردیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كورد به ده‌ستی كورد بێنه كوشتن.كاتێكیش كه شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كا هه‌مومان ده‌زانین یه‌كتر گوڵباران ناكه‌ن شه‌ڕه نه‌كوژی ده‌ت كوژن، له كاتی شه‌ڕدا كێ ده‌زانێ كێ كورده‌ و كێ كورد نیه. سه‌ربازی كورد و تورك یه‌ك جۆره جل و به‌رگیان له‌به‌ره. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش بینیومانه و بیستومانه كه له كاتی شه‌ڕدا هێزێکی تایبه‌ت له پشته‌وه یه ‌هه‌ر كه ببینێ كه‌سێك شه‌ڕناكا یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مره‌كانی ئه‌وان ده‌جوڵێته‌وه خۆیان ده‌ی كوژن، جا سه‌ربازی كوردی به‌دبه‌ختیش مه‌جبوره شه‌ڕبكا، له شه‌ڕیشدا ته‌ڕو ووشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سوتێ. 12-پڕۆفیسۆر قاراپاپاق لێره دا پێشنیارێك دێنێته ئاراوه بۆ پێش گرتن به ووته‌ی ئه‌و له جێگیر بونی كورده‌كان له ئازه‌ربایجانداو... لێره دایه كه مه‌به‌ستی نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه له‌سه‌ره تا دا نوسیویه‌تی:چۆن پێش له‌سه‌قام گیر بون و نیشته جێ بونی په‌كه‌كه بگرین، كه وابو مه‌به‌ستی نوسه‌ر له په‌كه‌كه، نه‌ته‌وه ی كورده.هه‌ه‌وه‌ك توران خۆی نوسیویه‌تی كه چالاكوانانی ئازه‌ربایجانی گوێ به‌قسه‌كانی ناده‌ن...چونكه ڕوناكبیرانی ئازه‌ری ناتوانن ئاوا بێ شه‌رمانه و به‌بێ به‌ڵگه قسه بكه‌ن. قسه‌و ئیددیعاكانی ئه‌و كابرایه هی كه‌سێكی نه‌زانی فاشیستن كه ده‌یان‌هه‌وێ له نێوان 2 نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئازه‌ری دوبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی وه‌نێن، كه بێ گومان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن. به‌ڵام 2 گه‌لی ناو براو خۆش به‌ختانه زۆر له‌وه هوشیارترن كه چه‌ند كه‌سی ئاژاوه‌چی بتوانن تۆوی ته‌فره‌قه له نێوانیاندا بچێنن.13-لێره دا قاراپاپاق په‌رده له‌سه ر ڕوخساری دوڕویی ودرۆزنانه‌ی خۆی لاده‌بات. ئه‌و باسی مه‌لا حه‌سه‌نی ده‌كاو وه‌ك شێره پیاوی ئازه‌ربایجان باسی لێوه ده‌كات، ئه‌و مه‌لا حه‌سه نیه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئازه‌ریه‌كانیش پێیان عه‌یبه باسی بكه‌ن و به ڕۆڵه‌ی ئازه‌ربایجان ناوی ببه‌ن، چونكه مه‌لا حه‌سه‌نی ئه‌وه‌نده كابرایه‌كی نه‌زانه كه بۆته جێگا گاڵته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران. به‌ڕاستی هێنانی ناوی مه‌لا حه‌سه‌نی وه ك شێره پیاوی ئازه ربایجان بوختانێكی گه‌وره یه به گه‌لی ئازه‌ری.ئه‌و مه‌لا حه‌سه‌نیه‌ی كه منداڵیش ده‌زانن 100% به كرێگیراوی ڕژێمه و نوێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیهه له پارێزگای ئازه‌بایجانی ڕۆژئاوادا و تا ئێستا ڕۆژێك باسی پێشێل كردنی مافی ئازه‌ریه‌كانی له‌لایه‌ن رژێمی ئاخوندیه‌وه نه‌كردوه. جا ناو بردنی كابرایه‌كی نه‌زانی جێگا گاڵته‌ی ئازه‌ری و گه‌له‌كانی تری ئێران و ئاڵقه له گوێی ڕژێمی ئاخوندی به شێره پیاو، پێش هه‌مو شتێ بوختانه به گه‌لی ئازه‌ری و دواییش ئه‌وه ده‌ر ده‌خات كه نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كێكه له به كرێگیراونی ڕژێم كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوبه‌ره‌كی بخه‌نه ناو 2 گه لی دۆست و برای كورد و ئازه‌ریه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكیتر ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی كه له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د دا له نێوان كورد و ئازه‌ریدا پێك هاتبو دوباره نه‌بێته‌وه.14-ئه‌و پلانه‌ی كه جه‌نابیان بۆ پێش گرتن له نیشته جێ بونی كوردان به ووته‌ی ئه‌و له ئازه‌ربایجان دا پێشنیاری كردوه، جارێ پێش هه‌مو شتێ قسه‌ی كه‌سێكی نه‌زانی نه‌خوێنده‌واره و هه‌روه‌ك گوتمان ئه‌وه پلانی ڕژێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆوی دوبه‌ره‌كی و كێشه و ئاژاوه له نێوان كورد و ئازه‌ریدا بچێنن وبتوانن ئه‌وان به‌دڵی خۆیان له وێدا ڕمبازی بكه‌ن و درێژه به ته‌مه‌نی پڕ له جه‌وروسته‌میان بده‌ن كه به‌س له شانی مه‌لا حه‌سه‌نی و قاراپاپاق و كه‌سانی فاشیست ده‌وه‌شێته‌وه.
قادر ئه‌حمه‌د زاده‌

Saturday, December 08, 2007

بیانیه‌ دانشجویان کرد در اعتراض به‌ توهین هفته نامه گستاخ و نژاد پرست\" اولدوز \" نسبت به‌ خلق کرد

بیانیه‌ دانشجویان کرد در اعتراض به‌ توهین هفته نامه گستاخ و نژاد پرست" اولدوز " نسبت به‌ خلق کرد

چند صباحی است که عده ای شوونیست و فرصت طلب برای رسیدن به آرمانهای شوم خود ملت شریف کرد را هدف قرار داده و همچنان در خیال امپراطوری عثمانی و رویاهای واهی خود به سر می برند.این عده که سنگ مردم آذری را به سینه می زنند برای اثبات خود به انکار و توهین به دیگران متوسل می شوند و ملتی تاریخی و تاثیر گذار در تمدن بشری را نا آگاه ، تروریست و قاچاقچی که از کوههای آذربایجان به مناطق شهری آمده اند ، می دانند و همچنین پوشش و لباس کردی را غیر اخلاقی دانسته و ملت کرد را با بیشرمی تمام ناتوان در درک مسائل سیاسی وبین المللی وابزار دست ابر قدرتها و دولتها ومزدور واجیر شده بیگانگان می داند.این عده که در تفکری فاشیستی گیر کرده اند دست پروردگان جریانهایی هستند که از طرف کمالیستها و شوونیسم ترک هدایت می شوند وبا توسل به توهین و افترا می خواهند هویت و اصالت مردمانی را زیر سوال ببرند که ایران بدون آنها جایی در تاریخ نخواهد داشت.توهین هفته نامه اولدوز نیز در همین راستا می باشد.در ضمن باید گفت در هیچ جای تاریخ کردها به سرزمینی حمله نکرده و جایی را به غارت و یغما نبرده اند و اگرجنگی و درگیری هم بوده است قومیتها و ملل دیگر در خاک کردستان به ملت کرد تحمیل کرده اند.لذا ما دانشجویان کرد ، ضمن اعلام انزجار خود از این اقدام تفرقه افکانه هفته نامه اولدوز از تمام مسئولین می خواهیم که مقابل این گونه اقدامات را که بذر نفاق و کینه را در جامعه می پاشند ، بگیرند و هفته نامه گستاخ و نژاد پرست اولدوز را بدون قید و شرط تعطیل و دست اندرکاران بی شرم آن را محاکمه کنند و گرنه مسئولیت عواقب بعدی آن متوجه خود آنان خواهد بود .دانشجویان کرد دانشگاههایسراسری ارومیه ، آزاد اسلامی ارومیه ،پیام نور ارومیه و علمی کاربردی ارومیه