كوردێكی ئازه‌ربایجانی په‌نجا هه‌زار دۆلار ده‌داته قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
۲۱ فروردين ۱۳۸۷
کورد نیوز:كوردێكی وڵاتی ئازه‌ربایجان له‌سه‌ردانێكی بۆ شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی ماددی‌و مه‌عنه‌وی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌یمانگاكان‌و خوێندكاران ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه كوردێكی ئازه‌ربایجانی، بڕی په‌نجا هه‌زار دۆلاری به‌خشیوه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان‌و ده هه‌زار دۆلاریشی داوه به‌بریندارێكی چه‌كی كیمیاویی‌و زه‌ماله‌ی خوێندنیش بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كۆلێج‌و په‌یمانگاكانی هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات.جگه له‌و هاوكارییانه‌ش، دوو پاسی بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی‌و دوو پاسی بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی‌و ئۆتۆمبیلێكیشی بۆ سه‌ندیكای كاسبكاران دابینكردووه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائێستا بڕیار نه‌دراوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه بۆ چ مه‌به‌ستێك سه‌رف بكرێت، به‌ڵام ئه‌و، پێشنیاری كردووه دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وته‌كانی چه‌كی كیمیاوی
Source:http://www.kurdnews.ir/